ئێران ــ بارانی به‌خوڕو لافاو ده‌یان كه‌س ده‌كاته‌ قوربانی

جیهان
12:24 - 2022-07-23


لەئێران بەهۆی بارانی بەخوڕو لافاو 15 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەك هاووڵاتیش بێ سەروشوێنن و زیانی زۆریش بەناوچەكە گەیشتوە.

خەلیل عەبدوڵڵاهی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی پارێزگای فارس بەمیدیاكانی ئێران رایگەیاندوە: لەئێوارەی دوێنێوە بارانبارینی وەرزی لە شارەكانی نیریزو دەوروبەری سوڵتان شەهباز ئیستحبان و داراب دەستیپێكردوەو بەهۆی لافاوەكەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەهۆی لافاوەكەوە 23 كەس لافاو بردونی و تەرمی 15یان دۆزراونەتەوەو تائێستا 8 كەسیان بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە،  55 كەسیش رزگاركراون و 15 ئۆتۆمبێلیش لافاو بردویەتی و تیمەكانی فریاگوزاری لەناوچەكە هاوكارییان كردون بۆ رزگاربوونیان و  500 هاووڵاتی دانیشتوی ناوچەكەش ئاگاداركراونەتەوە.

هاوكات حسێن دەروێشی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای فارس، دەڵێت: 22 تیمی فریاگوزاری بەهانای لێقەوماوانی لافاوەكەوە چون و  توانیویانە 74 كەس لە لافاوەكە رزگار بكەن.

ئەوەشی رونكردوەنەوە: بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، ناوچەی بەنداوی پێهنابە-ئێستەهبان بەهۆی لافاو و لافاوەوە زیانی بەركەوتووە و 51 ماڵیش لافاو یزانی پێگەیاندون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP