ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ تاوتوێكردنی په‌لاماره‌كانی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌

جیهان
22:11 - 2022-07-23

فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر داوای عیراق، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌دانیشتنێكی نائاساییدا پرسی پێشێلكاریی و هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تاوتوێ ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌وتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، په‌لاماره‌كانی توركیا پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتنه‌كانه‌و پێشێلكارییه‌كی ڕوون و ئاشكرایه‌. 

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی كرد به‌ڕێكاره‌ دیبلۆماسییه‌كان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌.

وتیشی: به‌ره‌سمی داوا له‌توركیا كراوه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له‌عیراق بكشێننه‌وه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP