عیراق ده‌بێته‌ سێیه‌م وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئه‌مریكا

ئابوری
09:46 - 2022-07-24

ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "تێكڕای هاورده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا له‌ هه‌شت وڵاته‌وه‌ رۆژانه‌ پێنج ملیۆن و 722 هه‌زار به‌رمیل بوه‌، ئه‌مه‌ش 439 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشو زیادی كردوه‌، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشتر پێنج ملیۆن و 283 به‌رمیل هاورده‌ی ئه‌مریكا كراوه‌". 
ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا،  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی رابردودا گه‌یشته‌ 456 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، به‌مه‌ش سعودیه‌ی تێپه‌ڕاند كه‌ هه‌نارده‌ی بۆ ئه‌مریكا رۆژانه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 242 هه‌زار به‌رمیل، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ عێراق بوه‌ سێیه‌م وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ ئه‌مریكا له‌ دوای هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی كه‌نه‌داو مه‌كسیك".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP