پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، به دروشمی "چاره‌سه‌ر له لای ئێمه‌یه و نابۆ داگیركاری" رۆژی 7ی ئاب له ناوچه‌ی كارتاڵی ئیستانبوڵ گردبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ساز ده‌كه‌ن و تیایدا سیاسه‌تی ئێستای حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه به هێزی سه‌ربازی هه‌وڵ ده‌دات خۆی له قه‌یرانه‌كان بشارێته‌وه.
ئیلكنور بیرۆل، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ و له په‌یامێكدا باسی له‌وه‌كردوه: به‌م گردبونه‌وه‌یه نیشانی ده‌ده‌ین كه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری له‌لای ئێمه‌یه، ئیتر كه‌س به‌رگه‌ی روداوه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ و هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوا و باشور ناگرێت. به‌و گردبونه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ین ده‌ڵیین كه ئێمه چاره‌سه‌رین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حكومه‌تی توركیا "ژینگه تاڵان ده‌كات، قه‌یوم له بری نوێنه‌رانی گه‌لی كورد داده‌نێن. ده‌یانه‌وێت هه‌ناسه‌ی هه‌ده‌په ببڕن. دو ساڵه به دۆزی كۆبانێ ده‌یانه‌وێت پارته‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بهێڵنه‌وه. ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد، ره‌نجده‌ران، كرێكاران و هه‌مو گه‌لانی به‌ره‌وڕوی گوشار، ده‌بێت له دژی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه."
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ده‌په له وڵاته‌كه‌دا خاوه‌ن رۆڵیكی گرنگه. سیاسه‌ت به بێ هه‌ده‌په واتای نیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP