چین سه‌ردانه‌كه‌ی بیلۆسی بۆ تایوان به‌ زۆر ترسناك ناوده‌بات

جیهان
11:39 - 2022-08-03


چین سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان به‌ زۆر ترسناك ناوده‌بات و دەڵێت یاریكردنه‌ بە ئاگر كه‌ دەیانكات به‌ خۆڵەمێش.

دوێنێ‌ نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە یاوەری وەفدێكی باڵا گەیشتە تایوان و ئه‌و سەردانەش ناڕەزایی بەرپرسانی چینی لێكەوتەوە.

هاوكات لە گەڵ  چوونی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان زیاتر لە 20 فڕۆكەی سەربازیی چین لە ئاسمانی تایوان سووڕاونەتەوە.

لە 25 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەكەم جارە بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا سەردانی تایوان بكات. 

حكومه‌تی چین (تایوان) بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت و ڕاشیگەیاندووە ڕۆژێك دێت، تایوان و چین یەكدەگرنەوە. 

چین سەبارەت بە سەردانەكەی پیلۆسی بۆ تایوان ڕایگەیاندووه: یاریكردن بە ئاگر دەتانكات به‌ خۆڵەمێش.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP