ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌ری زیندانییانی بادینان، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی، دۆخی ته‌ندروستی مانگرتوانی زیندانییانی بادینان له‌مه‌ترسیدایه.
نوێنه‌ری زیندانییانی بادینان ده‌ڵێت، كه‌ساڵای له‌سه‌ر حكومه‌ت تۆماركردووه‌و، ئاراسته‌ی ڕای گشتی و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو، له‌ژێر دروشمی 'ئازادی یان مردن'، زیندانییانی بادینان و به‌شێكی دیكه سزادراوان، له‌چاكسازی هه‌ولێر مانگرتنی خواردنیان ڕاگه‌یاندووه‌و، ڕۆژانه ژماره‌یان زیاد ده‌بێت.
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه، ئه‌م دۆسیه‌یه پرسێكی گشتییه‌و، ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه هه‌ڵوێستی جددی وه‌ربگرن. چونكه ئه‌و چالاكوانانه له‌سه‌ر ڕای جیاواز‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی سزادراون و، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ربرین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP