وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، ده‌ستگیركردنی گروپێكی سه‌ر به‌داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێت و، ده‌ڵێت به‌نیازبوونه ڕێوره‌سمه‌كانی عاشورا بكه‌نه ئامانج.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكردوه‌ته‌وه، كه‌پیلانێكی تیرۆرستانی داعشیان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه، كه له‌عێراق و توركیاوه هاتبوون و، ده‌یانویست به‌شداربووانی كاروانه‌كانی ماته‌مینی عاشورا له‌ناوخۆی ئێران بكه‌نه ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا، 10 تیرۆرستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌دزه‌یان كردبووه نێو ئێرانه‌وه‌و، نیازیان بووه رێوره‌سمه‌كانی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی مانگی موحه‌ره‌م و یادكردنه‌وه‌ی كوژرانی ئیمام حسێن و شوێنه‌كه‌وتوانی بكه‌نه ئامانج .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP