بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین⁄ سلێمانی رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە کێڵگە مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه برینداربوه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین⁄ سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی یه‌كشه‌ممه كارمه‌ندێكی مینهه‌ڵگره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌ناوی فەرەیدون محه‌مه‌د لەکاتی کارەکەیدا و لە کێڵگە مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە بەھۆی ڕووداوی تەقینەوەی مینێکی جۆری( type 72 ) برینداربو، بەھۆی پابەندبون بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکان لە کاتی کارکردنیدا کەمترین زیان بەر ناوبراو کەوتوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له شوێنی روداوه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه و پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار لە شاری سلێمانی و چارەسەری بۆ دەکرێت.
دەزگای گشتیی کاروباری مین بەردەوام كارده‌كات بۆ لەناوبردنی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیە جەنگییانەی بونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان و ژینگە و سروشتی خاکی کوردستان.
بەپێی دوایین ئامار لە 60%ی خاکی کوردستان لە مین و تەقەمەنی جەنگیی پاککراوەتەوە و لە 40% یش ووبەری پیسبو بە مین، ماوە بۆ پاککردنەوە کە هەوڵەکان لەم ڕوەوە بەردەوامن، شاره‌زایان ده‌ڵێن، لە ناوبردنی ئەو تەقەمەنیانە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پاراستن و پاککردنەوەی ژینگە و سروشتی کوردستان و کەمکردنەوەی مەترسی لە سەر ژیان و گیانی هاوڵاتیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP