حه‌مه‌ی
حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تی
شاندێك له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه، ئه‌مڕۆ له دوانیوەڕۆی دووه‌م رۆژی
چالاكییه‌كانی، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ وه‌زیری په‌روه‌رده و زانست و خوێندنی باڵا‌و
كولتووری ئه‌رمینیا سازکرد.
هه‌ر
له درێژه‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ ئه‌رمینیا، دوانیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (9ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، شانده‌كه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده و زانست و خوێندنی باڵا‌و كولتوری كرد و له لایه‌ن ڤه‌هرام دۆمانیان
وه‌زیری په‌روه‌رده و بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كه پێشوازی لێكرا.
له‌کۆبونەویەکی
ھاوبەشدا، لایه‌نی ئه‌رمینیا په‌رۆشی خۆیان بۆ كاری هاوبه‌ش ده‌ربڕی و سوپاسی
شانده‌كه‌ی كرد، كه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیان كردووه.
له
به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه
باسی له په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان گه‌لان كرد و هاوتا ئه‌رمه‌نییه‌كه‌ی بانگهێشت
كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت بكات، هەروەها بەڕێزیان داوای‌کرد حکومەتی
ئەرمینیا گرنگی بە بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان و ڕۆژنامەی ڕێیا تازە بدەن و هه‌ردوولا
دیاری‌یان وه‌ك ئاماژه‌ی دۆستایه‌تی پێشكه‌شی یه‌كدی كرد.
له
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی چالاكییه‌كانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی خزمه‌تگوزاری پاراستنی ژینگه‌ی مێژوویی و مۆزه‌خانه‌ی
كرد و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی "ئارمیڤان"یان كرد و په‌رستگه‌ی "زیاره‌ت"ی
ئێزدییانی ئه‌رمینیایان به‌سه‌ركرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP