سوپای ئۆكرانیا رایگەیاند، بە چڕی بنكه‌ی ئاسمانیی (نۆفۆفیدوریفكا)ی روسیای لە نیمچە دورگەی كریمیا بۆردوومانكردووە.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌و گرته‌ڤیدیۆیانه‌شی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه ئاگر لە سەربازگەیەكی روسیا بەربووە و دووكەڵ بەری ئاسمانی گرتووە.
هاوكات ، ئاژانسی هه‌واڵی روسیا لە زاری وەزارەتی بەرگریی وڵاته‌كه‌ی، رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی کە لە بنکەیەکی ئاسمانی رووسیا لە کریمیا رۆژی سێشەممە روویداوه، بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە بووەو هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌كه‌وتووته‌وه.
وەزارەتەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردووە كه، هیچ هێرشێک بۆ سەر بنکەکە ئه‌نجامنه‌دراوه، هەروەها هیچ کەرەستەیەکی سەربازیش لە تەقینەوەکەدا زیانی پێنەگەیشتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP