مالکی: گەلی عێراق بە ئاڕاستەی بەرگریکردن لە دامەزراوە شەرعییەکان ھەنگاوی ناوە

عێراق
22:26 - 2022-08-12

نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکان ئەوەی سەلماند کە لایەنەکانی دیکە ناتوانن شەقام کۆنتڕۆڵ بکەن، دەشڵێت، چیتر دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پەکناخرێت، چونکە عێراقییەکان لە چاوەڕوانی حکومەتن تاکو خزمەتگوزارییان پێشکەش بکات.


 نوری مالکی باسی لەوەشکردووە، گەلی عێراق بە ئاڕاستەی بەرگریکردن لە دامەزراوە شەرعییەکان ھەنگاوی ناوە و پەیامیان ئاڕاستەی سەرکردەکان کردووە و دەبێت بەدەم داواکەیانەوە بن. لای خۆیەوە "قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق سوپاسی خۆپیشاندەران کردووە کە بەرگریان لە شەرعییەت کردووە و داوا دەکات بەزووترین کات حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێندرێت، چونکە بەرژەوەندی گەل لەسەروو ھەموانەوەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP