پۆلیسی ئەمریکا له ویلایه‌تی نیویۆرك ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه، به چه‌قۆ هێرشیكرده نوسه‌ری رۆمانی ئایته شه‌یتانییه‌كان و به سه‌ختی برینداریكرد.
پۆلیسی نیویۆرك ئاشكرای كرد، ئه‌و تۆمه‌تباره ناوی (هادی مه‌ته‌ر)ه‌و ته‌مه‌نی (34) ساڵه‌و دانیشتوی ویلایەتی نیوجێرسیه‌و یه‌كێكه له لایه‌نگرانی حزبوللای لوبنانی و پێشتر چه‌نیدن بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه لایه‌نگیریی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات.
هه‌رچه‌نده تائێستا هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و رۆماننوسه جیهانییه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه روون نیه، به‌ڵام به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی چاودێران پێده‌چێت، له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توایه‌كی ئیمام خومه‌ینی رابه‌ری كۆچكردووی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP