روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)نزیکەی ٥٠ دەستگیرکراوی عێراقی سه‌ربه تاقمی تیرۆرستی داعشی رادەستی نوێنەری حکومەتی عێراق كرده‌وه‌و گوازرانه‌وه بۆ نێو خاكی وڵاته‌كه.
لای خۆیه‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، راده‌ستكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی داعشی پشتراستكره‌وه كه له‌مپی هۆڵ به‌ندكرابوون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ 13ی ئاب 2022 له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ببات، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان 50 تیرۆریستی له چه‌ته‌كانی داعش كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی عێراقیین، له‌لایه‌ن سوریاوه ڕاده‌ستكراوه، كه له‌نێو خاكی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرابون.
ئه‌وه‌شیخستووته‌ڕو كه، پرسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه له ده‌روازه‌ی سنووری (ره‌بیعه) ئه‌نجامدراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP