سۆمۆ: هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ى نه‌وتى هەرێمی كوردستان 408 هەزار بەرمیله‌

ئابوری
17:11 - 2022-08-18

بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، هەرێمی كوردستان رۆژانە 417 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت و لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا بەتێكڕا رۆژانە 408 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە.
(عەلا یاسری) بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق ناسراو بە سۆمۆ لەمیانی گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵیدا نیە، دیاریكردنی بڕی ئەو نەوتەشی هەناردەی دەكات، لەرێگەی پێوەری كۆگاكان و نوسینگەكانی هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری جەیهانی توركیاوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرێمی كوردستان بەبێ‌ رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی بۆری نەوتی عیراق – توركیا بەكاردەهێنێت، ئەوەش ناكۆكی لەنێوان بەغداو ئەنكەرە دروستكردووە و بەمنزیكانە دادگاش كێشەكە یەكلادەكاتەوە.
بەرێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێی خەمڵاندنەكانی رێكخراوی ئۆپیك، عیراق خاوەنی زیاتر لە 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە، بۆیە ئەگەر بەتێكڕا رۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل بەرهەم بهێنین، ئەوا یەدەگی نەوتی عیراق بەشی 80 ساڵی تر دەكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP