پلانی ڕیاڵ مه‌درید له فرۆشتنی ئه‌ستێره‌كانی
ئاكۆ بیبانی
گه‌یشتن به سانتیاگۆ بێرنابێۆ خه‌ونێكی گه‌وره‌ی یاریزانانی جیهانه و چێژ له‌وه وه‌ده‌گرن درێسی یانه‌ی شاهانه بپۆشن و ببن به جه‌نگاوه‌ری قه‌ڵای سپی .
هه‌میشه ڕیاڵ مه‌درید وێڵه به دوای ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ و به‌هه‌رجۆرێك بێت په‌لكێشی یانه‌كه‌ی ده‌كات ، ئاماده‌یه له پێناو ئاینده‌كانی تۆپی پێ پاره‌ی زۆر و بێ شومار خه‌رج بكات ، گاریس به‌یڵ و هازارد و كریستیانۆ رۆنالدۆ و زیدان و چوامینی دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ن كه یانه‌كه‌ی پایته‌خت پاره‌یه‌كی زۆی لێ سه‌رفكردوون ، پێرێز و ئیداره‌كه‌ی پلانی كورت خایه‌ن و درێژخایه‌نانیان بۆ یانه‌كه هه‌یه كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ن یاریزانێك ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت ئه‌وا راسته‌وخۆ ئاماده‌ن له پێناو بۆندێكی گران ده‌ستبه‌رداری بن ، كاسیمیرۆی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ر زوو دركی به‌تواناكانی كرد‌و په‌لكێشی ریزی یانه‌كه‌ی كرد ، كاسیمیرۆ 8 وه‌رز درێسی قه‌ڵای سپی پۆشی و یه‌كێك بوو له چه‌كه به‌هێزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه و جه‌نگاورێكی دره‌وه‌شاوه‌ی یانه‌كه بوو ، ته‌مه‌نی كاسیمیرۆ 30 ساڵه هه‌ر زوو ڕیاڵ مه‌درید به پێی پلانێك جێگره‌وه‌ی بۆ ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه ئاماده‌كرد و چه‌ند یاریزانێكی گه‌نجی وه‌ك كامافینگا و چوامینی گواسته‌وه ، ئێستا ڕیاڵ مه‌درید زیره‌كانه به‌زیاتر له 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ست به‌رداری یاریزانێكی بوو كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌لكشان ده‌چێت ، له ماوه‌ی هه‌شت وه‌رز یاریكردنی له ریزه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كاسیمیرۆ 18 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه كه گرنگترینیان 5 جامی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه ، كاسیمیرۆ 336 یاری به‌درێسی مێره‌نگییه‌وه ئه‌نجامداوه.
له رابردووش‌دا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هه‌مان حاڵه‌تی له‌گه‌ڵ كریسیتانۆ رۆنالدۆی پرتوگالی ئه‌نجام دا ، دۆن به‌رامبه‌ر به 96 ملیۆن یۆرۆ رویكرده قه‌ڵای سپی دوای 5 بالۆن دۆرۆ و 3 چامپیۆنزلیگ و ده‌یان نازناوی دیكه كاتێك رۆنالدۆ ته‌مه‌نی گه‌شت به 33 ساڵ راسته‌وخۆ ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستبه‌رداری بوو به‌ڵام به پاره‌یه‌ك كه زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی كڕیبووی رۆنالدۆی به 96 ملیۆن كڕی و به 117 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتی به یۆڤانتۆس ، نمونه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید زۆرن له‌وانه‌ش فرۆشتنی ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر به 75 ملیۆن یۆرۆ ، هه‌روه‌ك ده‌ست به‌رداربوون له ئه‌لڤارۆ مۆراتا به‌سودی یانه‌ی چێلسی به بڕی 66 ملیۆن یۆرۆ .
ره‌فاێل ڤاران و مه‌سعود ئۆزیلیش دوو ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی یانه مه‌دریدیه‌كه بوون كه ئیداره‌ی ئه‌وكاتی یانه‌كه به پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ست به‌رداریان بوو .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP