مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هۆشداری له ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسای ئاسایشی خۆراك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌و یاسایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ركاره.
راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، یاسای ئاسایشی خۆراك تا كۆتایی ساڵی 2022 كاری پێده‌كرێت، به‌ته‌واو بوونی ئه‌و واده‌یه یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و كاری پێناكرێت، جگه‌له‌وه‌ش به ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ی 2022 ئه‌و یاسایه كۆتایی دێت و ده‌بێته به‌شێك له یاسای بودجه‌ی گشتی.
(مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح) ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له‌ساڵی نوێ‌دا یاسای ئاسایشی خۆراك كاری پێناكرێت و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی پێویستی به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه بۆ ئه‌وه‌ی درێژی بكاته‌وه، بۆیه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ئه‌سته‌مه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP