ئەبوزێد ساڵح: جوانترین پیرۆزباییم دەنێرم بۆ دامەزرێنەران و ستافە دڵسۆزەکەی کەناڵی کەرکوک

کوردستان
10:50 - 2022-09-03

بەبۆنەی ۱۱ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی کەرکوک و دیاریە بەنرخەکەی جەنابی مام جلال..

جوانترین پیرۆزباییم دەنێرم بۆ دامەزرێنەران و ستافە دڵسۆزەکەی کەناڵی میدیایی کەرکوک هەرلەبەڕێوەبەر تا سەرجەم کارمەندان...

ئەم دەزگا میدیاییە گرنگەی کەرکوک و کەرکوکیەکان لەماوەی ڕابردودا ڕۆڵێکی گەورەو گرنگی هەبووە لەبەهێزکردن و  قوڵکرنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی شاری کەرکوک.
کەناڵی ئاسمانی کەرکوک لەهەمو ڕوداوو پێشهاتەکان پیشەییانە کاری کردوەو نمونەیەکی جوانتان لەکاری میدیایی پێشکەش کردووە.

کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک لەلایەن جەنابی مام جەلال گرینگی دانی بەڕێزیانە  بۆ گەیاندنی پەیام و ڕەنگ و دەنگی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەجیهان ، بۆیە ئەرکی ئێوەی بەڕێوەبەرو کارمەندانی ئەوکەناڵەیە کەئەومتمانەو دیاریە بەنرخەی جەنابی مام جلال وەک بیلبیلەی چاوەکانتان بپارێزن و لەسەر ئێمەو هەموو بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ئەرکمانە کەهەمیشە هاوکارو پشتیوانتان بین بۆ پێشکەوتنی زیاتری کەناڵەکە.

دوبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک...
                  ئەبوزێد ساڵح
          ئەندامی سەرکردایەتی و
 لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیەی ی.ن.ک

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP