لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاست دابەزی و ئهمڕۆ گەیشتە ٩١ دۆلار.
دواى کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو لە ئەوروپا و ئەمریکا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ کەمترین ئاست لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا دابەزی و ئهمڕۆ گەیشتە ٩١ دۆلار.
ئەم کەمبوونەوەیە لە نرخی نەوت لەکاتێکدایە، کە دووشەممە ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بە سەرکردایەتی روسیا، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبهرهوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP