دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی روسیا هۆشداریدا كه ئه‌گه‌ر ئاستێك بۆ نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی دابنرێت و به‌نرخی كه‌متر له بازاری جیهانی مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، له به‌رامبه‌ردا مۆسكۆش به ته‌واوی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئه‌وروپا راده‌گرێت، به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌سه‌دا 3 به‌رزبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت نزیكه‌ی 4 دۆلار به‌رزبوو، گه‌یشته 92.84 دۆلاری ئه‌مریكی، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ لێدوانێكی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ره‌شه‌ی له وڵاتانی گروپی G7 كردوه و رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی به‌نرخێكی كه‌متر له بازاری جیهانی به‌های بۆ دابنرێت وه‌ك سزایه‌ك بۆسه‌ر مۆسكۆ، ئه‌و كاته وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئه‌وروپا راده‌گرێت.
هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندی هه‌یه به كۆبونه‌وه‌كانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) كه بڕیاریانداوه هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد نه‌كه‌ن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌شیان كه‌مكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی به‌های به‌رمیلێك نه‌وت له سه‌رووی 90 دۆلار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP