هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و زیادبوونی هه‌ره‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له یۆنان، ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی( F16 )ی گه‌یانده ده‌ست ئه‌سینا.
به‌پێی میدیاکانی یۆنان، ئه‌مڕۆ 13-9-2022 (2) فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری F16 ئه‌مریكی، گه‌یشتووه‌ته بنكه‌ی هێزی ئاسمانی تانگارا له باكوری رۆژئاوای ئه‌سینا، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشتری نێوان یۆنان و ئه‌مریكا.
هه‌ر به‌پێی میدیاكانی یۆنان، ئه‌سینا به‌نیازه بەبڕی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کەشتی جەنگی لە ئەمریکا بکڕێت.
ئەمە لە کاتێکدایه، سه‌رۆك و لێپرسراوانی باڵای توركیا هه‌ره‌شه‌كانیان له یۆنان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیادیكردوه‌و له‌دوایین لێدوانشیدا وه‌زیری به‌رگریی توریكا خلوسی ئاكار، سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌ڵێت، با په‌ند له مێژو وه‌ربگرن و هه‌مان شتی رابردو دوباره نه‌كه‌نه‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP