سەرچاوەکانی نزیک لە نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە سەبارەت بە تێکچوونی باری تەندروستی ناوبراو بڵاوکراونەتەوە، رەتدەکەنەوە.
به‌پێی رۆژنامه‌ی “ئەلقدس ئەلعەرەبی” له‌نده‌نی: ئاماذةى بۆئه‌وه‌كردوه نوسینگەی خامنەیی پێیراگه‌یاندون، ئه‌مڕۆ شەممە، رێبه‌ری باڵا بەشداریده‌كات لە یادی چله‌ی ئیمام حسێن.
به وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چله‌ی ئیمام حوسێن له حوسێنیه‌ی ئیمام خومەینی- دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، دەبێت و ئەو كه‌سانه‌شی كه بانگهێشت دەکرێن لە ئۆرگانەکانی خوێندکارانی زانکۆكانن لە سەرتاسەری ئێران.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، دەرکەوتنی عه‌لی خامنه‌یی بە ئاشکرا، وەڵامێکی راستەوخۆ دەبێت بۆ ئەو دەنگۆیانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان باس لە تێکچوونی تەندروستی و ئامادەنەبوونی ده‌كه‌ن، كه ماوەیەکە بڵاودەکرێتەوە.
هاوكات هاشم زادە حەریسی ئەندامی مەجلیسی کارناسان، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، کە ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە تێکچوونی باری تەندروستی خامنەیی دەکەن راست نین و دوورن له ئاستییه‌وه، هەروەها ئەو دانیشتنەی کە ئەندامانی مەجلیس بۆی بانگهێشت کرابوون، دانیشتنێکی رۆتینییە و هیچ پەیوەندییەکی بە تەندروستیی رێبەرەوە نییە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) ئه‌مریكا، بڵاویكردبوه‌وه، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هەفتەی ڕابردوو بە هۆی توشبوونی بە نەخۆشییەکی سەخت، به‌رنامه‌ی سەرجەم کۆبوونەوە و چالاكییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە.
رۆژنامەكه له زاری چوار سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له ته‌ندروستیی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردبو، عه‌لی خامنه‌ئی تەمەن ٨٣ ساڵ لە ئێستادا به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وته‌نی لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی تیمێکی پزیشکدایه، كه لەم دواییانەدا باری تەندروستیی خراپ بووەو ره‌نگه لە جێگادا بمێنێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP