قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رايده‌گه‌يه‌نێـت: ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی وەبەرهێنان
تاڵه‌بانى راشيگه‌ياند: ئەو ڕێکارانەی لە سلێمانی گیراونەتەبەر، بۆ کۆتایی هێنان بووە بەو فەوزایەی هەبووە، لێرەش ناوەستین، بەڵکو لە هەموو شار و شارۆچکەکان بەردەوام دەبین.
لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووری سلێمانی جەختم کردەوە بەهەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان به زیادەڕۆیی و دەستێوەردان لە بازاڕ.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر بەمە ناوەستین و لە داهاتووشدا چ لە سلێمانی و چ لە شار و شارۆچکەکانی دیکە بە تەواوی هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە شەڕی تەمبەڵی و بەرەنگاربوونەوەی هەر کارێکی نایاسایی.
وتيشى: هیچ رێگایەکمان لەبەردەستدا نییە جگە لەبەدەستهێنانەوەی متمانەی جەماوەرەکەمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP