تیروپشكی خولی نایاب راكێشراو یانه‌ی نه‌ورۆز پاشه‌كشه‌ی كرد
له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و شایسته‌دا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ، تیروپشكی وه‌رزی نوێی راكێشا ، له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری سه‌رۆك و نوێنه‌رانی یانه به‌شداربوه‌كانی خولی نایاب ، تیروپشكی خوله‌كه راكێشرا ، له وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان 15 یانه به‌شداری ده‌كه‌ن ، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پاشه‌كشه‌ی له خولی نایابی كوردستان كرد ، یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌ش 13- 10 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شه‌قڵاوه و له‌سه‌ر یاریگای بازیان ئه‌نجام ده‌درێت ، له یارییه‌كی دیكه‌دا دهۆك میوانداری یانه‌ی شێروانه ده‌كات ، ئارارات و چوارقورنه‌ش له‌سه‌ر یاریگای تیپی یه‌كه‌م ڕووبه‌رووی یه‌كده‌بنه‌وه ، هه‌ندرێنیش ده‌بێته میوانی یانه‌ی سۆران ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئاكرێش پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ن ، هاوكات یانه‌ی برایه‌تیش ده‌بێته میوانی ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌ید سادقیش میوانداری زاخۆ ده‌كات ، سیروانی نوێی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایاب چاوه‌ڕوان ده‌بێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP