وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئاماری شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ سوپای روسیا بڵاكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش ، دو هه‌زار و 210 تانك و چوار هه‌زار و 718 زرێپۆشی سوپای روسیا تێكشكێندراوه‌و 251 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 217 هێلیكۆپته‌ر یش خراونه‌ته خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له توێتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، له میانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی روسیا و وڵاته‌كه‌یان، له 24ی (شوباتی رابردوه‌وه توانیویانه 54 هه‌زار و 480 سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیاندا دو هه‌زار و 210 تانك، چوار هه‌زار و 718 زرێپۆشی سوپای روسیا تێكشكێندراون و ، 312 ئۆتۆمبێلی موشه‌كهاوێژ و هه‌زار و 309 تۆپهاوێژیش له‌ناوبراون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو له‌و ماوه‌یه‌دا، 168 سیستمی دژه فڕۆكه و سێ هه‌زار و 578 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها، 918 فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و 217 هێلیكۆپته‌ر خراونه‌ته خواره‌وه..
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP