فەھمی بورھان سه‌ردانى به‌ره‌ى توركمانى ده‌كات

کوردستان
17:04 - 2022-09-20

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم سەردانی بەرەی تورکمانی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ـی ئەیلول ـی ٢٠٢٢ ، فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سەردانی بەرەی تورکمانی کرد و لەلایەن بەڕێز ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان پێشوازی لێکرا.

سەرەتای دیدارەکە فەھمی بورھان سەرۆکی دەستە باسی لە بارودۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان کرد، ھەروەھا تیشکی خستەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکھاتەکانی ئەم ناوچانە بەتایبەتی پەیوەندی دۆستایەتی و برایەتی لەمێژینەی نێوان کورد و تورکمان.

لە بەرامبەردا، ئایدن مەعروف وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، وێڕای خۆشحاڵی و دەستخۆشی بۆ سەرۆکی دەستە بۆ ئەو دڵسۆزی و خەمخۆرییەی ھەیەتی دەربارەی ڕەوشی پێکھاتەکانی ناوچە کوردستانییەکان، جەختی لە گرنگی بوونی کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکان کردەوە.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچانە کرا، لەم ڕووەوە فەھمی بورھان باسی لە گرنگی و زەرورەتی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ ـی دەستووری ھەمیشەیی کرد، کە تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕاندنەوەی مافە بۆ خاوەنەکانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP