رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ناوی دوو له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه دوێنێ له خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لانیکەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی زەکەریا خەیاڵ (کوڕی سڵیمان) تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی پیرانشار‌و فەرجاد دەرویشی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی ئورمیە کوژران.
باسی له‌وه‌شكردوه كه، زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بووە و گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌رو ِكه، فەرجاد دەەروێشی خەڵکی گوندی باڵوو سەر بە شاری ئورمیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەقامی وەلی عەسری ئورمیە له‌لایه‌ن هێزە چەکدارەکانه‌وه ده‌ستڕێژی لێكراوه‌و لە کاتی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP