عیراق پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2022 ره‌وانه‌ده‌كات

کوردستان
21:13 - 2022-09-22

نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی عیراق پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2022 ناردووه‌ و له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، وتیشی، “چه‌كی دوا بره‌ پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشتووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار و به‌م میكانیزمه‌ كۆتایی به‌ پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت و له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌ كارگێڕی و داراییه‌كان، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت”.

رونیشیكرده‌وه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بۆ پارێزگای سلێمانی هه‌شت ملیار و 798 ملیۆن دینارو بۆ پارێزگای هه‌ولێر 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها سێ ملیار و 128 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار بۆ پارێزگای دهۆك دابین ده‌كرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP