مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "پێویسته پاشه‌كه‌وتی نه‌وت به دوو ئاڕاسته‌دا بڕوات، یه‌كه‌میان خه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویست كه ئه‌ویش به دابینكردنی داهاتێكی نه‌ختینه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ده‌بێت له رۆژێكدا، كه هێڵی هه‌ژاری زیاتر ده‌گرێته‌وه ئامانجیش لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاته بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته پاره‌كه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و خوێندنی بێبه‌رامبه‌ر و به‌شه خۆراكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بێبه‌شكراون له‌و خزمه‌تگوزاریانه ته‌رخان بكرێت، به‌تایبه‌تی زۆرترین گروپی لاوازی كه‌مئه‌ندامان، بێوه‌ژن، به‌ساڵاچوان، بێباوك و چه‌ندین چین‌وتوێژی دیكه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن و پێویستیان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌یه له‌ڕوی دابینكردنی خۆراك، خانوبه‌ره، چاودێری ته‌ندروستی، دامه‌زراندن و پێداویستییه‌كانی دیكه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌شی دوه‌م خه‌رجكردنی پاشه‌كه‌وتی نه‌وت بۆ وه‌به‌رهێنانه كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به پڕۆژه‌كانی شار كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP