به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی بانكی نیشتیمانیی هه‌رێم به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات و ده‌ڵێت، ساڵی نوێ بانكه‌كه ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتییان سوودمه‌ند ده‌بن له هه‌موو ئه‌و پێشینانه‌ی بانكی عێراقی ده‌یانداته هاووڵاتییان.
مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی بانكی نیشتمانیی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن و له هه‌رێمی كوردستان ڕێكاره‌كان كۆتاییان هاتووه و ته‌نیا دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی بانكه‌كه ماون، به‌ڵام ڕێكاره یاسایییه‌كان له به‌غدا ماون ته‌واو بكرێن.
وتیشی، دامه‌زراندنی بانكی نیشتمانی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی دیكه جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بانكه‌كانی ئێستا به یاسایی كاره‌كانیان به‌ڕێوه نابه‌ن، خالێكی دیكه‌ی بانكی نیشتمانی كه ده‌كرێته‌وه له‌هه‌مبه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كرداره بانكییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP