ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بۆ ٤١ كه‌س به‌رزبووه‌وه
خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی به‌رده‌وامه‌و ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانیش، بۆ زیاتر له ٤٠ كه‌س به‌رزبووه‌وه و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
به‌پێی ئامارێك كه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ، تا ئێستا ٤١ كه‌س له شاره جیاجیاكانی ئێران كوژراون، كه چه‌ند كه‌سێكیشیان له هێزه ئه‌منییه‌كانن، به‌ڵام رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ، تا ئێستا ٥٠ خۆپیشانده‌ر كوژراون.
به پێی زانیاریه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش، ته‌نها له پارێزگای گیلان ٧٣٩ خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون كه ٦٠ یان ژنن ، لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسانیش كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مریكایه ئاشكرایكردوه، تا ئێستا ١١ رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP