لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق زیاتر له یه‌ك موچه وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كیان مانگانه پێنج موچه وه‌رده‌گرن.
جه‌مال كۆچبه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند بۆ موچه‌ی ساڵێك حكومه‌ت پێویستی به 70 ترلیۆن دینار هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌و پێیه‌ی بڕێكی ئێجگار زۆری داهاتی عیراق بۆ موچه ته‌رخانده‌كرێت.
رونیشیكرده‌وه مانگانه پێویستیان به 10 ملیار دۆلاره بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌رجییه‌كان، له‌كاتێكدا 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زیاتر له یه‌ك موچه وه‌رده‌گرن، ته‌نانه‌ت به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران پێنج موچه وه‌رده‌گرن و یه‌ك ده‌وامیش ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی پێدانی موچه له‌كاتی نه‌بوونی یاسای بودجه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی رونیكرده‌وه، له‌كاتی نه‌بونی پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوه‌ستێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP