مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی موقته‌دار سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كه‌ناڵی (ئه‌لرابعه)و به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌ناڵه‌یان سووتاند‌و كه‌لوپه‌لی كه‌ناڵه‌كه‌شیان تێكشاند، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و داوایكردوه، سه‌رجه‌م هێرشبه‌رانی سه‌ر كه‌ناڵه‌كه ده‌ستگیر بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زیران عێراق، لەو راگه‌یه‌ندراوه‌یه‌دا ئاماژەی بۆئەوەکردووە " هێرش بۆ سەر یەکێک لە میدیاکانی عێراق و مەترسی لەسەر ژیانی کارمەندەکانی کردەوەیەکی سەرزەنشتکراوە و سەرپێچییەکی گەورەیە بۆ سەر یاسا و ئازادی ڕۆژنامەگەری و ناچێتە چوارچێوەی ناڕەزایی ئاشتیانە و یاسایی."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه، "فەرمانیان کردووە تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، رێوشوێنەکانی پاراستنی دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەکانش توندتر بکرێن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP