خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان دژی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، زیاتر له ٢٠ ڕۆژه له‌شاره‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه‌و، تا دێت فراوانتر ده‌بن.
خۆپیشاندانه‌كان چه‌ندیین زانكۆی گرته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك خوێندكارانی چه‌ندیین زانكۆ له‌شاره‌كانی نه‌جه‌ف ئابادو زنجان و به‌نده‌رعه‌باس و مه‌شهه‌دو تاران گردبوونه‌وه‌و دروشمی ئازادییان به‌رزكرده‌وه. به‌شێك له‌خوێندكارانیش ده‌یانوت زانكۆكان بوونه‌ته زیندان.
هاوكات رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، سێ خوێندكاری زانكۆی رازی له‌كرماشان ده‌ستگیركراون.
به‌پێی دوایین ئاماری رێكخراوی هه‌نگاو، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشاندانه‌كان له‌شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ ٢٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و، پێشبینیش ده‌كرێت ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP