ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، له په‌یامێكدا، رایگه‌یاند: له‌كۆماری لۆهانسك و دۆنێستك و هه‌رێمی خێرسۆن و زاپۆرۆژیا دۆخی نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێت و سوپا حكومڕانی ده‌گرێته ده‌ست.
راشیگه‌یاندوه: بڕیاره‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی روسیا په‌سه‌ندیكرد، راسته‌وخۆ ده‌چێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رژێمه‌كه‌ی ئۆكرانیا له پشت هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی كریمیاوه بوه، بۆیه بڕیارمداوه دۆخی جه‌نگ له كۆماری لۆهانسك و دۆنێستك و هه‌رێمی خێرسۆن و زاپۆرۆژیا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌ده‌ین به حاكمی ئه‌و ناوچانه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان و پشتیوانی زیاتری دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان".
سه‌رۆكی روسیا ده‌ڵێت، "ئۆكرانیا گفتوگۆ و دانوستانی به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردوه‌ته‌وه و ئێستاش به‌رده‌وامه له هێرشكردنه‌سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، بۆیه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ماندا هه‌مو رێكاره‌كانمان بۆ چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانوه‌ی مه‌ترسییه‌كان تاوتوێ كرد، بڕیاریشدرا دۆخی جه‌نگ له‌و چوار ناوچه‌یه و دۆخی ئاماده‌ییش له چه‌ند هه‌رێمێكی دیكه روسیا به‌رده‌وامی هه‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP