کۆتایی بە پاڵەوانێتی نیشان شکاندنی یانەکانی عێڕاق ھات، لە کەرکوکەوە یانەکانی سۆلاڤ و بابا گوڕ گوڕ بەشداریان کرد، سەرباری لە کار کەوتنی تفەنگەکانیان بە 2 ڕۆژ و خراپی کوالێتیەکەی، بەڵام یاریزانان بوونی خۆیان سەلماند و سەرجەم یانە بەشداربوەکانیان ڕاماڵی و لە زەویاندان، یاریزانانی سۆلاڤ بۆ ئاستی تازە پێگەیشتوان و لە جۆری تفەنگ، پلەی یەکەمیان لە ئاستی تیپ بەدەستھێنا و (عیماد عادل و محەمەد یەعقوب) یش پلەی یەکەم و سێیەمیان بۆ ئاستی تاک بەدەستھێنا و بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێڕاق کران، ھەرچی یانەی بابا گوڕ گوڕیشە لە ئاستی تازە پێگەیشتوان بۆ جۆری تفەنگ پلەی سێیەمیان لە تیپ بەدەستھێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP