پەرلەمانی ئەڵمانیا رەزامەندی دا لەسەر درێژکردنەوەی مانەوه‌ی هێزە سەربازیەکانی لە عیراق و هەرێمی کوردستان

جیهان
13:39 - 2022-10-23

لە کۆتایی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بەزۆرینەی دەنگ بریاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزە سەربازیەکانی دا لە عيراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆبەرەنگاریبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش. 

عيماد فەرهادی لێپرسراوی بەشی نێردە دیبلۆماسیەکان و ئەندامی شاندی ی ن ک لە کۆبوونەوەکانی بەرلین رايگه‌ياند: ئەڵمانیا و وڵاتانی جیهان درک بە بەردەوامبوونی مەترسی و هەرەشەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر گەلانی عيراق و هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن. هەرلەبەر ئەوە بریاری درێژەپێدانی مانەوەیان ساڵانە نوێدەکەنەوە و بەڵێنیان بۆداکۆکیکردن و پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی هەرێم و ناوچەکە بەزەروور دەزانن. 

عيماد فەرهادى وتيشى: جێگەی ئاماژەیە کە شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی پرۆگرێسیڤ ئەلایەنس لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا و لەسەر زاری سەرۆکی شاندەکە هەڤال سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لە ووتاری فەرمیدا ئاماژەی دا بەگرینگی و زەروورەتی بریاردان لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی هێزی سەربازی ئەلمانیا. هەروەها داواشیکرد ئەندامانی حیزبە سۆشیالیستەکان لە پەرلەمانی ئەلمانیا بە (بەڵێ) دەنگ بدەن بۆ بریاری مانەوەیان. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP