هێرشكرایه سەر ماڵی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا و هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداركراو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەیانی هەینی بە کاتی ئەمریکا، کەسێک له په‌نجه‌ره‌وه دزەی کرووەتە ماڵی سەرۆکی کۆنگرێس و هاواری کردووە "کوا نانسی" و بەدوای ئەودا گەڕاوە، ئەوەش بەپێی وتەی گوتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.
در‌و هامیل، گوتەبێژی سەرۆکی کۆنگرێس له‌و باره‌یه‌وه لە ڕاگەیەنراوێکداجه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆڵ پیلۆسی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن كه‌سێكه‌وه، کە هێزی بەکارهێناوه‌و هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە و داوای بینینی سەرۆک نانسی پیلۆسی کردووە هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه، هاوسەره‌كه‌ی نانسی كه لە هەشتاکانی تەمەنیدایە، "نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ كه‌لله‌سه‌ری ئه‌نجامدراوه‌و به وته‌ی پزیشکەکان به ته‌واوی چاكده‌بێته‌وه.
به وته‌ی میدیاکانی ئەمریکاش، تۆمەتبارەکە لە کاتی هێرشەکەدا هاواری کردووە "نانسی لە کوێیە؟" کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پاڵنەرەکانی سیاسی بوون.
هێرشبەرەکە ناوی دەیڤید دیبیبی تەمەن 42 ساڵە و تۆمەتباره بە هەوڵدان بۆ کوشتن و دەستدرێژیکردن بە چەکی کوشندە و دزیکردن چه‌ند تاوانێكی دیکە.
(کۆشکی سپی)ش ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئه‌مریكا پەیوەندی بە پیلۆسیەوە کردووە و پشتگیریی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه‌و نزای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ هاوسەرەکەی دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP