فه‌رمانگه‌ی فریاكه‌وتنی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه، له‌ئاهه‌نگێكی هاڵۆوین له‌شاری سیـۆلی پایته‌خت، ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شداریانـكردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر، كه‌به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 146 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون و، ئاماره‌كانیش سات به سات له‌به‌رزبوونه‌وه‌دان.
یــۆن سـوك سه‌رۆكی كۆریای باشوور، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و، داوای له‌تیمه پزیشكی و فریاگوزارییه‌كان كرد به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بچن و، نه‌خۆشخانه‌كانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP