دوای سەردان و کۆبوونەوەکانی وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا، هەڤاڵان ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت و دکتۆر میران ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی بە ئامادەبوونی سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی مەڵبەندەکانی رێکخستنی ی. ن.ك کۆبوونەوە .
لەکۆبونەوەکەدا تیمی وتووێژکاری یەکێتی مەبەست و ئامانجی زنجیرە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ مەڵبەندەکان خستەڕوو کە تەوەری سەرەکی گەیاندنی نیگەرانییەکانی یەکێتی بوو لەم بارودۆخەی حوکمڕانی و ویستی سەپاندنی تاکڕەوییانەی پارتی لە هەرێمدا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا تەئکید لەوە کرایەوە کە لەرێگەی دیدارو کۆبونەوەی بەردەوام لە سنوری مەڵبەندەکانیشدا، گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا بدرێت بۆ گەیاندنی راستیی پێشھات و گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسیی و ئیداریی لەناوچەکەدا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP