ئه‌حمه‌د شه‌مه‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوبێت سه‌رنجی له‌سه‌ر سێ دۆسێیه، یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناره به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی.
شه‌مه‌ری وتیشی:" به‌رنامه‌كه‌ی سودانی له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه گشتگیره‌و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تێدایه كه توانای سه‌ركه‌وتنی هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر سودانی بیه‌وێت له به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتو بێت، پێویسته سه‌رنجی له‌سه‌ر سێ دۆسیه‌ی گرنگ بێت، كه بریتین له خزمه‌تگوزاری و ئابوری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
ئاشكراشیكرد، "سودانی هێشتا پێداگره له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار، به‌ڵام بڕیارێكی گرنگ هه‌یه، ئه‌ویش یاسای بودجه‌یه‌و حیساباتی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی دۆلارێك به‌رامبه‌ر به 1448 دینار دیاریكراوه".
ده‌شڵێت، "به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی ورده ورده و قۆناغ به‌قۆناغ ئه‌نجامده‌درێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP