سێهەمین خولی ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک ئه‌نجامده‌درێت

کلتور
14:00 - 2022-11-06

بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و وەزیری ڕۆشنبیری عێراق و لێپرسراوانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و میوانانی ناوخۆو دەرەوەی شاری کەرکوک و پارچەکانی تری کوردستان سێهەمین خولی شانۆی کەرکوک دەستی بەکارەکانی کردوه‌.

گەرچی لەسەرەتای ئامادەکردنی ڤیستیڤاڵ چەندین کێشە هاتنەپێش و ئەمڕۆش بەهۆکاری چەندکێشەیەک بۆماوەیەک ڤیستیڤاڵەکە ڕاگیرا، دواجار بەهەوڵ وهیمەتی حەمەی حەمەسەعید  وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کێشەکان چارەسەرکران و ڤیستیڤاڵ ئەنجامدرا.

لەم ڤیستیڤاڵەدا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێم وتارێکی پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا بەخێرهاتنی وەزیری ڕۆشنبیری عێراق و ئامادەبوانی ڤیستیڤاڵ و تیپ و گرپەهونەرییەکانی کرد، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی لیژنەو ئامادەکارانی ڤیستیڤاڵ کرد.

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر پێگەو گرنگی کەرکوک و بزاوتە ڕۆشنبیری و هونەرییەکەی، وتیشی هەربۆیە ئێمە وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری  سەرەڕای بارودۆخی دارایی لەڕابردوودا گرنگیمان بە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان لەکەرکوک داوەو بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی زیاتری کەرکوک و کەرکوکییەکان. 

هەرلە وتارەکەیدا داوای کرد لەهونەرمەندان و گرووپ و دەزگا هونەرییەکان هەوڵبدەن پێکەوە دوور لە بۆچونی حزبی وئاینی و نەتەوەیی خزمەت بە ڕۆشنبیری و هونەرو فەرهەنگی کەرکوک بکەن. 

وەزیری ڕۆشنبیری عێراق کەئامەدەی  ڤیستیڤاڵەکە بوو وتارێکی پێشکەشکرد و لای خۆیەوە سوپاس و دەستخۆشی لە وەزیری ڕۆشنبیری و وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆئەنجامدانی چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان، وتیشی ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم هەیەو بەردەوام گرنگی بەو پەیوەندییە دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری ڕۆشنبیری لەعێراق و هەرێمی کوردستان.

ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک کەئەمساڵ خولی سێهەمیەتی و لەژێر چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری وهونەری کەرکوک و بەهاوکاری دەزگای ڤیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک و گروپی شانۆی هاوار ئەنجامدەدرێت، ئەم ڤیستیڤاڵە ماوەی حەفتەیەک دەخایەنێت و بەرهەمی شانۆکاران پێشکەش دەکرێت وەک شانۆی ناوهۆڵ و شانۆی سەرشەقام هەروەها چەندین بابەت و توێژینەوە لەسەر شانۆ پێشکەش دەکرێت...

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP