دوای ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌میی له گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان له دۆسێی باج سه‌لمێندرا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بەڕێوەبەری گشتیی لێکۆڵینەوەکانی ده‌سته‌ی دەستپاکیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌كه گواسته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی راگەیاندنی نوسینگەی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وه‌زیران كه ئه‌مڕۆ 6-11-2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا بەڕێوەبەری گشتیی لێکۆڵینەوەکان لە ده‌سته‌ی دەستپاکیی بۆ دەرەوەی ده‌سته‌كه بگوازێتەوە، دوای ئه‌وه‌ی کەمتەرخەمیی لە گرتنه‌به‌ری ڕێکارەکانی په‌یوه‌ست بە دۆسێی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەكەی ئەمانه‌تی گشتیی باجەکان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه سه‌لمێندراوه.
هاوكات راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسێیه ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌ت كراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP