هیومان ڕایتس وۆچ توركیا و سوریا به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌ خۆرئاوا تۆمه‌تبار ده‌كات

تەندروستی
22:12 - 2022-11-07

رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا و توركیای تۆمه‌تبار كرد، به‌ په‌كخستنی ئاوی رۆژئاوا و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆلێرا و رایگه‌یاند، نزیكه‌ی دوو مانگه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكه‌وه‌، په‌تای كۆلێرا به‌خێرایی له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

ئاده‌م كوگل، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له‌ سووریا رایگه‌یاند، "ئه‌م په‌تایه‌ دوا نه‌خۆشیی ئاویی نابێت له‌ سوریا ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئاو نه‌كرێت. 

وتیشی ده‌بێت توركیا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌رداری گرتنه‌وه‌ی ئاو بێت له‌ سوریا.

نزیكه‌ی سێ مانگه‌ نه‌خۆشی كۆلێرا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی دواین ئاماری حكومه‌تی سوریاش، هه‌زار و 249 توشبووی نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركراون، 49 كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP