به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 9-11-2022 كاروانێكی تانكه‌ری نه‌وت گواستنه‌وه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق ـ سوریا بۆردومانكراو تائێستا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندوه "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بۆردومانی كاروانێكی ئۆتۆمبیلی ته‌نكه‌ری نه‌وت گواستنه‌وه‌ی كردوه لەکاتی دەرچوونیان لە بەندەری قائیمه‌وه بەرەو ناوچه‌ی ئەلبوکەمال لە سوریا".
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، ئه‌و ئۆتۆمبیله تانكه‌رانه كه پێدەچێت ژمارەیان لەنێوان 15 بۆ 20 ئۆتۆمبێل بوبێت، نه‌وتی قاچاخیان لە عێراقەوە بۆ سوریا دەگواستەوە.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، "چەند تانکه‌رێك سووتاون، به‌ڵام زیانه گیانیان تائێستا نه‌زانراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP