ئاماره‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا له وڵاتى چین به‌رزبووه‌ته‌وه و له 24 سه‌عات ڕابردووش‌دا زیاتر له 10 هه‌زار توشبوو تۆماركراون به‌وهۆیه‌ش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌ره‌نتین ڕاگه‌یه‌ندراوه‌و ڕێكاری توندی خۆپارێزیش گیراوه‌ته‌به‌ر.
چین له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، توندتریین ڕێكاری خۆپارێزی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتوه‌ته‌به‌رو له‌م كاته‌شدا ئه‌گه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون به‌په‌تاكه له‌شارێكدا تۆماربكرێن، ته‌واوی شاره‌كه كه‌ره‌نتین ده‌كات و هاوڵاتییانیش پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی رۆژانه پشكینی PCR ئه‌نجام بده‌ن.
له‌ماوه‌ی ڕابردووش له‌شاری شه‌نگه‌هـای ماوه‌ی سێ مانگ كه‌ره‌نتین جێبه‌جێكرا ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توشبون به‌كۆرۆنا كه‌ڕۆژانه گه‌یشتبوه 20 هه‌زار كه‌س، كاریگه‌رییه‌كه زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردنی كاڵا له‌جیهان دروستكردبوو به‌هۆی گرنگی ئه‌و هه‌رێمه له‌ڕووی پیشه‌سازییه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP