چه‌ند لێدوانێكی (محەمەد تۆفیق عەلاوی)، وەزیری
پێشووتری پەیوەندییەکانی عێراق، سەبارەت بە نهێنی(گوێگرتن )و سیخوڕیكردن لەسه‌ر په‌یوه‌ندییه
تەلەفۆنییه‌كانی به‌رپرس و وه‌زیره‌كان لە سەردەمی (نوری مالیکی)دا کاردانەوەی زۆری
لە میدیاکان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
عەلاوی لە دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرای
كرد، “نوری مالیکی" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، سیخوڕی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنییه‌كانی بەرپرس و وەزیرەکانی حکومەتەکەیه‌وه كردوه‌و (گوێیان لێگیراوه).
به وته‌ی عه‌لاوی، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زیره لایه‌نگیری
و وه‌لائی بۆ مالكی نیشاندا، ئه‌وه "كێشه نیه ئه‌گه‌ر جیهان و ئه‌وه‌ی تێیدایه
دزیبێت"
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، نوری مالكی "کاسێتی
په‌یوەندییه ته‌له‌فۆنییه‌کان"ی پەرلەمانتاران و وەزیرەکانی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری
به‌ده‌ستده‌گه‌یشت.
باسی له‌وه‌شكرد كه "لە ساڵی 2008 ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامێری گوێگرتن(تنصت)ی بۆ عێراق دابینکرد، بە ئامانجی بەدواداچوونی
په‌یوه‌ندییه‌كانی گروپه تیرۆرستییه‌كان". بەڵام بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بەکارهێنران”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP