به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 11 مانگی ئه‌مساڵدا، 22 هه‌زار ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق كه‌وتونه‌ته‌وه و هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌جۆرێك ته‌نها 5%ی مۆڵ و بازاره‌كان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن.
له‌باره‌ی زیادبوونی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگری شارستانی عێراق ڕایگه‌یاند، هۆكاره‌كانی بۆ ژماره‌ی زۆری پێشێلكارییه‌كان و پشتگوێخستنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی و سه‌لامه‌تی، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌قی قانونیی كه‌ئه‌م پێشێلكارییانه ڕابگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌زاران مۆڵ و ماركێت له‌ناوه‌نده‌كانی شاره‌كاندا دروستكراون به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی سه‌لامه‌تییان بۆ دابین بكرێت.
ئاشكراشیكرد، پێ بژاردنیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مۆڵ و بازاره‌كاندا سه‌پاندووه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی، به‌شێك له‌دۆسیه‌كانیشیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه، به‌ڵام ئه‌م سزایانه له‌خوار ئاستی ڕێگرییكردنه‌وه ماونه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP