وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند، كه به‌رپرسیار بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی (ئیستقلال)ی شاری ئیستانبوڵ و (په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده)شی به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ 14-11-2022 سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ئاژانسی فەرمی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندوه، ئەو کەسەیان ده‌ستگیركردوه كه بۆمبێکی چێندراوی لە شەقامی (ئیستیقلال) داناوە كه بووه‌هۆی كوژران و برینداربووی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ك " پەکەکە و پەیەدەی به به‌رپرسیارزانی لە تەقینەوەکەو باسی له‌وه‌كرد كه، " بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان ئەنجامدەری تەقینەوەکە لە عەفرینەوە چووه‌ته ناو خاکی تورکیا و بڕیاری تەقینەوەکەش لە کۆبانێ دراوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدا دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و فواد ئاکتای جێگرەکەی ڕایانگەیاند کە "ژنێک" بەرپرسیارە لە هێرشەکە، كه‌چی وەزیری ناوخۆ لە باره‌ی ئه‌و ژنه‌وه باسی هیچی نه‌كرد.
هاوکات میدیاکانی تورکیا وێنه‌ی (ژنێكی گومان‌لێكراو)یان بڵاوکردەوە، كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ده‌ده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP