میدیاكانی ئه‌وروپا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێران به تایبه‌تیش به‌هۆی پشتیوانیكردنی ئه‌وروپا له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته و راگرتنی دانووستانه ئه‌تۆمییه‌كان، بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا، له شاری برۆكسل كۆببنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كۆبووه‌ته‌وه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی نابێت، به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه وتویه‌تی پشتیوانی له سزادانی ئێران ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئێران، دوو بابه‌تن تاران له بیریان ناكات و به‌ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ له كاروباری ناوخۆی ئێرانی ده‌زانن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP