ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) ڕایگه‌یاند، له‌مانگی (10)ی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن 13 وڵاتی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌وه كه‌میكردوه بۆ 29 ملیۆن و 494 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا كه‌بڕی 210 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا به‌راورد به‌مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌عێراق زیادیكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئۆپیك گه‌وره‌ترین دابه‌زین له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌مانگی ڕابردوودا له‌سعودیه‌وه تۆماركراوه، به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 149 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا كه‌میكردووه‌و گه‌یشتوه‌ته 10 ملیۆن و 838 هه‌زار به‌رمیل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیادبوونی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌مانگی ڕِابردوودا له‌نه‌یجیریاوه تۆماركراوه، چونكه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی 33 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیۆن و 57 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، له‌دوای ئه‌ویش عێراق دێت كه 20 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا زیادیكردووه، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی بۆ چوار ملیۆن و 572 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP